چاوی كورد لەوەزارەتی دەرەوەی هیندستان
PM:10:43:19/11/2019
دۆسیە: خولەکان
بۆردی پهیوهندییهكان و ڕاگهیاندن
ناوهندی چاوی كورد بۆ پهرهپێدانی سیاسی
لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان، یەكێك لەئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری چاوی كورد "مامۆستا عوسمان تۆفیق" بەشداری ۆركشۆپێكی تایبەتی پاراستنی شوێنەوارەكان دەكات.
ۆركشۆپەكە ماوەی 15 ڕۆژی خایاند و بەشێكی زۆر لە شوێنەوارناسانی وڵاتانی جیاجیا بەشدارییان تێداكرد، چاوی كوردیش یەكێك لەو لایەنانەبوو كە توانی بەشدارییەكی كارا بكات و، تەواوی چالاكییەكانیشی بەناوی كوردەوەو و بەپۆشاك و ئاڵای كوردستانەوە ئەنجامدا.
پاراستن و گەشەپێدانی كەلتوری كورد، یەكێكە لەئامانجە گرنگەكانی چاوی كورد و هەمیشە هەوڵ دەدات باشترین ڕێگە بۆ بەجیهانی كردنی كەلتوری كوردی بدۆزیتەوە.
دواتر لەلایەن تیمی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی هیندستانەوە، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێز " عوسمان تۆفیق" ئەندامی دامەزرێنەری چاوی كورد
ئهم بابهته 527
جار خوێنراوهتهوه