سەردانی باڵیۆزخانەی عێراق لە پەکین

PM:08:28:11/12/2019
دۆسیە: دیدارەکانی ناوەند


بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن
ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی

چاوی كورد - پەكین

ڕۆژی 30/10/2019 شاندی چاوی كورد لەگەڵ بەڕێز کاک (ئەحمەد بەرواری) باڵیۆزی عێراق لە پەکین لەسەر پشکی کورد و (یەکێتی نیشتمانیی کوردستان)، كۆبووەوە، لەنزیکەوە باسی گرنگی ئەو ڕۆڵ و چالاکییانەکرا کە چاوی کورد لە پەکین پێیان هەستاوە.

جەنابی باڵیۆز گوتی: یەکەمجارە شاندێکی کوردی نادەوڵەتی بەم جۆرە لەلایەن حکومەتی چینەوە بایەخی پێدرابێت. ئەوەش سەرەتایەکی زۆر گرنگەو، هەنگاوی تری بەدوادادێت.

جەنابی باڵیۆز چاوی كوردی ئاگادار کرد کەلەنزیکەوە ئاگاداری چالاکییەکانی ناوەندەكەمان بووە، هەروەها ستایشی چاوی کوردی کرد سەبارەت بەو پێشنیارانەی بۆ لایەنی پەیوەندیداری چینی بەرزکراونەتەوە، بۆ بایەخدانی چین بەهەرێمی كوردستان.

هەروەها بەڵێنیدا، بە شێوەیەکی فەرمی پشتیوانی لە داخوازی و بیرۆکەکانۍ چاوی کورد بکات.

شیاوی باسە بەداوەتی فەرمی چاوی كورد وەك تاكە دەزگای كوردستان و عێراق، بۆ یەكەمجار بەشداربوو لە خولێكی ڕاهێنانی بەهێزكردن و چاكسازی لە دامەزراوەكانی حوكمدا، كە ناوەندی هاریكاری نێودەوڵەتی كۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی چینی لەسەر ئاستی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە 10-31/10/2019 ڕێكی خستبوو.


ئه‌م بابه‌ته 298 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر