جۆبا (پایتەختی باشووری سودان) به خێوه‌تگه‌یه‌كی گه‌وره ده‌چێت، خه‌ڵك له جۆبا له‌ژێر خێمه‌و كوخی زۆر بچوك‌و نزمدا دوور له كاره‌باو هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك رۆژ به‌ڕێده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی ده‌یبستین باشوور نیوه‌ی داهاتی سودانی بردووه
هه‌رێمی كوردستان‌و باشوری سودان له‌چیدا له یهكدهچنو له چیدا جیاوازن؟
ڕۆژنامه‌نوسێكی كورد دوای سه‌ردانێكی بۆ باشوری سودان‌و له چوارچێوه‌ی كتێبێكدا، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه.
كتێبی (الدولة بين كوردستان وجنوب السودان: ده‌وڵه‌ت له‌نێوان كوردستان‌و باشوری سوودان)، له نوسینی (ئه‌حمه‌د زاوێتی) به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی كوردستان-ی كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری، كتێبێكی قه‌باره مامناوه‌ندی دوو سه‌د په‌ڕه‌یه، له ساڵی (2012) له‌لایه‌ن وه‌شانخانه‌ی (زه‌مان) له دیمه‌شق چاپ‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
كتێبه‌كه به‌رهه‌می گه‌شتێكی دوو هه‌فته‌یی نووسه‌ره بۆ وڵاتی باشووری سودان. له‌و گهشتو گه‌ڕانه‌یدا به چاوێكی كراوه‌و ڕه‌خنه‌گرانه‌وه له دیارده‌كان ڕاماوه، به شێوازێكی لۆژیكیانه به‌راوردی كێشه‌كانی كردووه. حیزب، سه‌ركرده‌و خاوه‌ن كێشه‌كانی به‌سه‌ركردۆته‌وه، به گژ ئه‌و ده‌نگۆو ههڵایانهدا چووه‌ته‌وه كه له‌ژێر ناوی واقیع، هه‌ڵوێستی ناودهوڵهتیو هه‌رێمی هۆكاری تێكشكانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك‌و ملكه‌چ پێكردنی بوون.
نووسه‌ر له میانه‌ی كنه‌و پشكنینه‌كانیدا، كۆمه‌ڵێك دهرئهنجامو پێشنیار ده‌خاته به‌رچاو كه ده‌كرێت هێزو لایه‌نه كوردییه‌كان بۆ ئێستا كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرن. له هه‌ندێك ڕووه‌وه كوردستان‌و باشووری سوودان له‌یه‌كده‌چن، به‌ڵام جیاوازی نێوانیشیان زۆره. له خهباتو به‌رخودانه‌كانی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌دا كۆمه‌ڵێك هۆكاری لاواز‌و به‌هێز، شكست‌و هه‌ستانه‌وه ده‌بینرێت، ده‌كرێت وه‌ك خاڵی هاوبه‌ش چاویان لێبكرێت.
ناو: كۆماری باشوری سوودان. له باشوور هاوسنووره له‌ته‌ك كۆماری كۆنگۆ، له باشووری ڕۆهه‌ڵات له‌ته‌ك وڵاتی ئۆگه‌ندا دهرهاوسێیه، له ڕۆهه‌ڵات پاڵیداوه به وڵاتی كینیاوه، له باكوریش له گه‌ڵ سوودان سه‌ریان له‌یه‌ك گیركردووه.
پایته‌خت: جۆبا
ژماره‌ی دانیشتوان: 8,260,490 كه‌س (سه‌رژمێری ساڵی 2008)
كۆمه‌ڵه ئیتنێكان: دینكا، شهلك، نهویر، ئهلزاندی
زمانی فه‌رمی: ئینگلیزی
سیسته‌می حوكمڕانی: سه‌رۆكایه‌تی
داهاتی تاك: 237$ ئه‌مریكی (2016)
كه‌ی باشوری سوودان ناسرا؟
تا ساڵی (1820) ده‌رباره‌ی باشوری سودان، خه‌ڵك شتێكی ئه‌وتۆیان نه‌زانیوه، له‌و مێژوه به‌دواوه‌و له‌كاتێكدا ئه‌وروپاییه‌كان به‌دوای سه‌رچاوه‌كانی نیلدا ده‌گه‌ڕان، ئه‌و وڵاته ناوی كه‌وته ناوان.
دواتر به‌درێژایی شه‌ست ساڵ دژ به داگیركاری باكوور، باشوور شۆڕشی چه‌كداریی به‌رپاكرد، تا له‌كۆتاییدا ئاگربهستو ڕێككه‌وتنی له‌ته‌كدا واژۆكرد. ساڵی (2009)، له ڕێگای ڕاپرسییه‌وه سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستهێنا، به رێژه‌ی (83،98%) ده‌نگیان بۆ جیابونه‌وه دا و سه‌ربه‌خۆ بوون. ئێستا باشوری سوودان ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان‌و وڵاتانی ئه‌فریقایه.
زاوێتی ده‌نوسێت: "به‌ر له سه‌فه‌ره‌كه‌م له‌ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه به‌دوای زانیاری‌و مه‌شخه‌ڵی باشووری سووداندا گه‌ڕام، بۆم ده‌ركه‌وت به‌درێژایی مێژوو، ئه‌م وڵاته جوگرافیایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی نه‌بوه! له‌كاتێكدا كوردستان به‌درێژایی مێژوو وه‌ك زێد‌و وڵاتی كوردان ناسراوه".
ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بی له كوردستان‌و سوودان
زاوێتی له یاداشته‌كه‌یدا ده‌نوسێت: "ڕۆژێك له كۆڕێكدا بووم، هاوكاره‌كانم خه‌ڵكی ئێراق، سودان، ئوردن، مۆریتانیاو میسر‌و ...هتد بوون. ئه‌و براده‌رانه نووسینگه‌كانی كه‌ناڵی جه‌زیره‌یان له وڵاته عارهبێكاندا به‌ڕێوه‌ده‌برد. له میانه‌ی گووتوێژهكاندا هاوڕێ سودانێكهمان به حه‌سره‌ته‌وه باسی سوودانی دهكردو گله‌و گازه‌نده‌ی له وڵاتانی عاره‌بی ده‌كرد، چۆن له‌ئاست كێشه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا بێده‌نگن، له ئان‌و ساتدا وڵات دابه‌شده‌كرێت". زاوێتی به‌رده‌وامه له گێڕانه‌وه‌كه‌ی: "منیش به‌شداریی گووتوبێژهكهم كرد‌و گووتم: به‌راورد به باشووری سودان، بۆچی هه‌ڵویستی راگه‌یاندنه‌كانی وڵاتانی عاره‌ب له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه جیاوازه، جارێكی دیكه‌ش ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌مه‌وه؟!".
ئێمەو ئەوان: زمان‌و ئاڵا‌و سروودی نیشتمانی
تائێستا هاووڵاتیانی باشوری سوودان زمانی تایبه‌ت به‌خۆیان نییه! له‌ئێستادا له‌بری زمانی عه‌ره‌بی، زمانی ئینگلیزییان بۆ وڵاته‌كه دیاریكردوه، ئێستا هه‌ردوو زمانه‌كه له وڵات‌دا به‌كارده‌هێنرێت. له‌كاتێكدا زمانی عاره‌بی خاوه‌ن رێزمان‌و رێسا‌و یاسای تایبه‌تی خۆیه‌تی، كه به درێژایی سه‌دان ساڵ شیعر، شانامه، چیرۆك‌و دیرۆكی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ی پێنوسراوهتهوهو تۆماركراوه.
زاوێتی ده‌نوسێت: "ئاڵا یه‌كێكه له مه‌شخه‌ڵه‌كان، دواتر بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و ئاڵایه‌ی به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌و دام‌و ده‌زگا حكومیه‌كانی وڵاتی باشووری سودانه‌وه ده‌شه‌كێته‌وه، ئاڵای (سوپای میللی بۆ ڕزگاریی سودانه)، چونكه تا كاتی سه‌ربه‌خۆیی وڵات ئاڵای تایبه‌تی نه‌بووه. له‌كاتێكدا نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه كورد خاوه‌ن په‌رچه‌می خۆیه‌تی و هێزه كوردییه‌كانیش له‌باره‌ی شێوه‌و ناوه‌ڕۆكی ئاڵای كوردستانه‌وه یه‌ك ههڵوێستو كۆڕان".
یهكێكیتر له مه‌شخه‌ڵه‌كان سرودی نیشتمانییه، له گه‌ڕانم له‌و بواره‌دا بۆم ده‌ركه‌وت له باشوری سودان لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه، به پێشبڕكێ له‌نێوان شاعیران‌دا، به هه‌مان شێوه لیژنه‌ی موزیكیان پێكهێناوه، به‌مه‌به‌ستی نووسینه‌وه‌ی سرودی نیشتمانی. له‌كاتێكدا كورد له‌م بواره‌دا بێ كێشه‌و پێشه‌نگه به‌راورد به باشووری سوودان.
له‌باره‌ی جیاوازییه‌كانی كوردستان له‌م لایه‌نه‌وه، زاوێتی ده‌نوسێت: "كاتێك ئاوڕم له هه‌رێمی كوردستان دایه‌وه بۆم ده‌ركه‌وت ئێمه گه‌له‌ك له‌پێشه‌وه‌ین، ئاڵای كوردستان هه‌مان ئه‌و ئاڵایه‌یه كه (قازی محه‌مه‌د) له مه‌یدانی چوارچرا هه‌ڵیكرد -ئاڵای كوردستان چه‌ندینجار گۆڕانكاری به‌سه‌رهاتووه- پاشان ده‌ست به ده‌ست گه‌یشتوه به نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، هیچ كهسو لایه‌نێكیش به‌رانبه‌ر ئاڵای كوردستان لارییان نییه".
سرودی نیشتمانی كه تائێستا (ئه‌ی ره‌قیبه)، له ئه‌نجامی خهباتو جه‌سووریی میلله‌ته‌كه‌دا خۆی سه‌پاندوه، هه‌موو شۆڕشگێڕێك به درێژایی نیو سه‌ده ئه‌و سروده‌ی ئه‌زبه‌ر بووه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان له‌به‌رده‌م په‌تی قه‌ناره‌دا به (ئه‌ی ره‌قیب) به‌گژ جه‌لاده‌كاندا چونه‌ته‌وه. بۆم ده‌ركه‌وت شۆڕشی كورد جیاوازه له شۆرشی گه‌لانی تر، به‌رله‌وه‌ی خه‌ونه‌كانی بێته‌دی ئاڵا‌و سرودی نیشتمانی خۆی هه‌بووه.
یهكێكیتر له‌و بوارانه‌ی كه زاوێتی قسه‌ی له‌سه‌ر كردوه پرۆگرامه‌كانی خوێندنه، چۆن ئێمه له كوردستان له گۆڕینی پرۆگرامه‌كانی خوێندندا تووشی گرفت‌و ئاسته‌نگ هاتین، باشورییهكانیش به هه‌مان ده‌ردی كورد چوون! هه‌ندێك له ڕۆشنبیرانی باشوور به پێداگرییه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌مو ئاسه‌وارێكی زمانی عاره‌بی، به‌ڵام بڕێكی دیكه‌یان زۆر خوێنساردانه له‌م كاره‌یان ده‌نواڕی، ڕایان وابوو سه‌ره‌تا ده‌بێت ههژاریو نه‌خوێنده‌واری بنبڕ بكرێت، دواتر بیر له‌و كاره بكرێته‌وه، چونكه ژێرخانی وڵات له‌و بواره‌دا داته‌پیوه، مامۆستا‌و پرۆگرامی خویندن وه‌ك پێویست نین، به‌گوێره‌ی ئامارێكی (یونیسێف) زۆرترین رێژه‌ی منداڵان كه ناخرێنه به‌ر خوێندن له باشووری سوودانه.
هه‌رچی هه‌رێمی كوردستانه زۆر له‌پێش باشووری سودانه‌وه‌یه، ڕاسته له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه چه‌ندین هه‌وڵدراوه بۆ گۆڕینی پرۆگرامه‌كانی خوێندن، به‌ڵام گۆڕینی خوێندن له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه بۆ زمانی دایك ئه‌و گرفته‌ی نه‌بووه، چونكه ئێمه چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه خاوه‌ن نوسینین به زمانی كوردی، ژێرخانی ئابوری ئێمه زۆر جیاوازه له باشووری سوودان. سه‌دان قوتابخانه‌و ده‌یان زانكۆ‌و په‌یمانگا له هه‌رێم بوونیان هه‌یه.
جیاوازییه‌كانی چوار فڕۆكه‌خانه
زاوێتی ده‌نوسێت: "له گه‌شته‌كه‌مدا به چوار فڕۆكه‌خانه‌دا تێپه‌ڕیم، له‌ناو ئه‌و فڕۆكهخانانهدا ته‌نها فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر پێشكه‌وتووتر بوو، به‌شێوه‌یه‌ك كامێرا‌و ئامرازه‌كانی وێنه‌گرتنمان له‌ترسی شكان به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ پێچرایه‌وه‌و هه‌ڵگیرا".
به‌ر له فڕۆكه‌خانه‌ی خه‌رتووم، باس له فڕۆكه‌خانه‌ی (جۆبا) ده‌كه‌م: "گه‌رچی له‌پێشدا له خه‌رتووم دابه‌زیم، سه‌ره‌تا له هۆڵێكی گه‌وره ده‌ستمانكرد به چاوه‌ڕوانی، دواتر تراكتۆرێك عه‌ره‌بانه‌یه‌كی به‌دوای خۆیدا راده‌كێشا كهلوپهلو پێداویستێكانمان تیادا باركرا، پاشان به‌سه‌ریه‌كدا ههڵیانڕشتو كهڵهكیان كرد! له‌وێدا نرخی جوانیی مامه‌ڵه‌كردنم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ده‌ركه‌وت".
نووسه‌ر ده‌ڵێت: "له سوودان هه‌موو شتێك گه‌رمه، ته‌نها رۆحی سودانێكان نه‌بێت سارد‌و سڕه، كاتێك له خه‌رتوم ته‌ماشام كرد چۆن ده‌ریای نیل به كپ‌و ماتی به ته‌نیشت خه‌رتوومدا دهڕواتو گرنگی پێ‌نادرێت، ئه‌و وڵاتانه‌م وه‌بیرهاته‌وه كه ده‌ریاچه‌ی ده‌ستكرد دروستده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نی شاره‌كه‌یانی پێ بڕازێنه‌وه".
كاتێك له‌و وڵاته پان‌و به‌رینه ده‌ڕوانیت تێده‌گه‌یت گشت شتێك له‌و وڵاته‌دا هه‌یه، به‌ڵام رۆڵه‌كانی سوودی لێنابینن، خاكی فراوان، كانزای جۆاوجۆری سروشتی، نهوتو...هتد.
كاتێك له‌و باره‌وه هاوڵاتییهكم دواند، به په‌ژاره‌وه وه‌ڵامی دامه‌وه كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایهو به‌شوێن كارێكدا وێڵه‌و چنگی ناكه‌وێت، ئه‌وكات له خۆم پرسی:" داهاتی ئه‌م وڵاته بۆ كوێ ده‌چێت؟"
ڕێگاوبانهكانی باشوری سوودان
له‌باره‌ی رێگاوبانه‌وه زاوێتی ده‌نووسێت: "كاتێك گه‌یشتمه ناوچه‌كه ته‌ماشام كرد رێگاوبانی ناوچه‌كه نزیكه له نه‌بوونه‌وه! رێگای سه‌د كیلۆمه‌تریی نێوان جۆبای پایته‌ختی باشور‌و شاری (توریت) -ئه‌و شاره‌ی به‌ر له شه‌ست ساڵ یه‌كه‌م بڵێسه‌ی شۆڕشی تیادا داگیرسا- هه‌مان رێگاوبان بوون! له‌و وڵاته‌دا سیازده هه‌زار كیلۆمه‌تر ڕێگاوبان پێویستی به چاكسازییه، به‌گوێره‌ی شاره‌زایان بۆ چاككردنی هه‌ر كیلۆمه‌ترێك ڕێگاوبان یه‌ك ملیۆن دۆلار پێویسته.
جوكوب موكیل، له وه‌زاره‌تی ڕێگاوبان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییه، پێی راگه‌یاندین: "چهوڕێژكردنی ڕێگاوبانهكانی باشووری سوودان یه‌ك ده‌یه‌ی پێویسته"، هه‌مان به‌رپرس گوتی: "(50%) پلانه‌كانمان له‌و بواره‌دا جێبه‌جێكردوه، به‌ڵام له ماوه‌ی دوو هه‌فته مانه‌وه‌مان له‌و وڵاته‌دا هیچ ڕێگایه‌كی چاككراوم نه‌بینی. ئه‌م بواره به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به كوردستان به‌راورد ناكرێت".
نه‌وت له هه‌ولێره‌وه بۆ جۆبا
یه‌كێك له سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی باشووری سوودان، نه‌وته. زاوێتی له گهشتنامهكهیدا ده‌نووسێت: "به‌ر له گه‌یشتنم به‌و وڵاته، له رێگای هه‌ندێ زانیارییه‌وه بۆم ده‌ركه‌وت بوودجه‌ی باشوری سودان (98%) پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت، هاوكات بوودجه‌ی وڵاتی سودان به‌گشتی (56%) پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت، ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ساڵی (2005) به‌گوێره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی، سه‌رچاوه‌ی نه‌وت (50%) به (50%) له نێوان باكورو باشووردا دابه‌شكرا، له‌كاتێكدا ڕووبه‌ری باكوور چه‌ند به‌رانبه‌ری باشووره. ئه‌م خاڵه یه‌كێكه له خاڵه جیاوازه‌كانی نێوان باشور‌و هه‌رێمی كوردستان، كه (17%) پشكی نه‌وتی وڵاتی پێده‌درێت (ئێستا ئه‌و پشكه كه‌م كراوه‌ته‌وه- وه‌هاب).
زاوێتی له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا ده‌نووسێت: "ئه‌م بابه‌ته‌م له‌ته‌ك هاوڵاتییه‌كی باشووردا تاووتوێكرد، گوتی: چۆن به‌م رێژه‌یه رازی ده‌بن؟ به پێكه‌نینه‌وه وه‌ڵامی دامه‌وه‌و گوتی: له‌كاتێكدا عێراق منه‌تتان به‌سه‌ردا دهكاتو به جوداخوازیش تاوانبارتان ده‌كات".
نوسه‌ر ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كاتێك له ئاسمانه‌وه سه‌یری باشوری سودان ده‌كه‌یت پارچه‌یه‌كه له به‌هه‌شت، ده‌شتی پان‌و به‌رین، ته‌په‌و تهلانو شاخی گه‌ردن كه‌ش، ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه مه‌خسه‌دیان بوایه هه‌رچۆنێك بووایه جێگایان ده‌بووه، كاتێك به‌رز ده‌بیته‌وه‌و له ئاسمانه‌وه سه‌ر شۆڕ ده‌كه‌یته‌وه بۆ زه‌وی، له به‌ر چاوت خه‌ڵك‌و زه‌وی هێنده بچوك ده‌بنه‌وه تا ده‌بن به پنتێك، به‌ڵام كاتێك پێ وه‌سه‌ر زه‌وی ده‌خه‌یت جوگرافیا‌و ده‌وروبه‌ر له‌به‌ر لوتبه‌رزیی و خۆ به‌گه‌وره زانینی مرۆڤه‌كاندا بچووك ده‌بنه‌وه! به‌داخه‌وه.
جۆبا به خێوه‌تگه‌یه‌كی گه‌وره ده‌چێت، خه‌ڵك له جۆبا له‌ژێر خێمه‌و كوخی زۆر بچوك‌و نزمدا دوور له كاره‌باو هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك رۆژ به‌ڕێده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی ده‌یبستین باشوور نیوه‌ی داهاتی وڵاتی بردووه، پاره‌و سه‌رمایه‌گوزاریی بیانی رویان كردۆته ناوچه‌كه، له‌ڕاستیداو له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ئه‌و شتانه‌مان هه‌ست پێنه‌كرد، یه‌كه‌م گه‌شتمان به شه‌قامه‌كانی جۆبادا بۆمان ده‌ركه‌وت قسه‌و كرده‌وه‌كان زۆریان بهینه. بارودۆخێكه به هیچ شێوه‌یه‌ك به هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم به‌راورد ناكرێت. گه‌رچی راگه‌یاندنی ناوده‌وڵه‌تی زیاتر باسی باشوور دهكاتو گرنگی پێده‌دات.
به‌عسی سودانی‌و عێراقی
زاوێتی ده‌ڵێت: له "حهلفاوه بۆ نۆملی، وڵاتی سوودانه"، ئه‌م دروشمه هه‌مان دروشمی ڕژێمی به‌عسی روخاوه "له زاخۆوه تا فاو". ئه‌گه‌رچی باكورو باشوور ده‌وڵه‌مه‌ندن به سه‌رچاوه‌ی جۆاروجۆر، به‌ڵام له‌ماوه‌ی شه‌ست ساڵی یه‌كگرتندا ڕێگایه‌ك بۆ باشوور رانه‌كێشراوه، خانویه‌ك بۆ هاوڵاتیه‌ك بنیات نه‌نراوه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ژێرخانێكی سروشتی هه‌یه‌و ده‌توانرێت بكرێت به یه‌كێك له شوێنه خۆشه‌كانی جیهان. له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و یه‌كبوونه متمانه‌ی لای هاوڵاتی باشوور دروست نه‌كرد، بۆیه له یه‌كه‌م ده‌رفه‌تدا رای خۆیان پیشانی جیهانداو جیابونه‌وه.
زاوێتی له كۆتایی په‌رتووكه‌كه‌یدا ده‌نووسێت: "دوو ئه‌زموونی ده‌وڵه‌ت له بیست ساڵی ڕابردوو كێشه‌و ئاله‌نگاری زۆریان بۆ دروستكرا، به‌ڵام له كۆتاییدا سه‌ركه‌وتن، ئه‌وانیش ئه‌زموونی بۆسنه‌و ههرسكو ته‌یموری ڕۆهه‌ڵات بوو، شایه‌د ئه‌زموونی دیكه‌ش پێش ئه‌زموونی كوردستان بكه‌وێت، بۆ نموونه ئه‌زموونی فه‌له‌ستین".
پێویسته ئه‌زموونی كوردستان، پێداچوونه‌وه به وه‌ره‌قه‌ی ڕامیاری خۆیدا بكات، له‌پێناو دروستكردنی ده‌وڵه‌تدا ستراتیژیه‌كی ڕوون دابڕێژێت، ستراتیژییه‌ك وڵاتانی دیكه‌ش بزانن بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستان چی گه‌ره‌كه، دواتر ده‌زانین له دنیادا كێ لایه‌نگرو پاڵشتی پرۆژهكهیهو نه‌یارو ڕكابهرهكانیش كێن؟ دڵنیام دواتر توندڕه‌وه‌كانیش له‌وباره‌وه هه‌ڵوێستیان ده‌گۆڕێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له عێراق بینیمان پێشتر هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق دژ به گشت داواكارییه‌كی كوردن بوون، ئه‌م كاره‌ش به پێداگری كورد له‌سه‌ر ئاستی ناودهوڵهتیو هه‌رێمایه‌تی به‌دیده‌هێنرێت.