به‌گوێره‌ی ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی باڵێوزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا كه له دوو توێی كتێبێكدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، سه‌رۆك هۆزو كه‌سایه‌تی‌و پارته كوردییه‌كان پێش حه‌فتا ساڵ داوای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان كردوه، هه‌روه‌ها ئاماده‌بوون له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا مافه سیاسی‌و كلتورییه‌كانی كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانیش بده‌ن.
كتێبی (گه‌له به‌شخوراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست: به‌ڵگه‌نامه‌كانی خهباتو تێكۆشان له‌پێناوی مانه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی كورد‌و ئاشوری‌و كه‌مینه‌كانی تری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) له كۆكردنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی (ده‌یڤد ئه‌ندروس) كه (محه‌مه‌د حه‌مه ساڵح تۆفیق) كردویه‌تی به كوردی‌و له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی كورۆدلۆجی سلێمانیه‌وه چاپ‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌م كتێبه بریتیه له كۆمه‌ڵێك بروسكه‌ی باڵێوزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا كه له‌ماوه‌ی ساڵانی (1945 - 1947) ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له واشنتۆن كراون، بروسكهكانیش تایبه‌تن به دۆخی كوردستان‌و عێراق‌و ئێران.
ئاماده‌كاری كتێبه‌كه، رایده‌گه‌یه‌نێت ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كانی به ئه‌مانه‌ته‌وه له تۆماره باوهڕپێكراوو نهێنیه‌كانی ئه‌رشیفی حكومه‌تی ئه‌مریكا وه‌رگرتوه، به‌مه‌به‌ستی "هه‌ندێك تیشك خستنه سه‌ر مهینهتیو ئازار‌و تاڕاده‌یه‌ك نائومێدیی گروپه كه‌مینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست"، كه به‌بۆچونی ئه‌و كه‌مینه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا "ته‌نها وه‌ك بارمته به‌كارهێنراون له‌لایه‌ن ئه‌و گروپانه‌وه كه گه‌وره‌ترو به‌هێزتربون، له رابردودا ئه‌مه چاره‌نوسیان بوه‌و پێده‌چێت له‌داهاتوشدا هه‌روابێت".
ئاغاكانی هه‌ولێرو سه‌ربازگه‌ی ئاكرێ
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له پیاوماقوڵ‌و ئاغاكانی هه‌ولێر نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی باڵێوزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا ده‌كه‌ن، رۆژی (22/3/1945) باڵێوزخانه نامه‌كه ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌كات، له‌و نامه‌یه‌دا ئه‌و كه‌سایه‌تیانه باس له "ستهمكاریو سیاسه‌ته ناڕه‌واكانی حكومه‌تی ئێستا‌و پێشوی عێراق" ده‌كه‌ن،. هه‌روه‌ها داوا له هێزه گه‌وره‌كانی دونیا ده‌كه‌ن "قه‌ره‌بوی هه‌ڵه‌كانی پێشویان بكه‌نه‌وه كه ده‌رهه‌ق به كورد كردویانه، بۆ دابینكردنی پێگه‌و شوێنێك بۆ كورده‌كان له‌نێو گه‌لانی ئازادی دنیادا، ئه‌و پێگه‌یه‌ش لانیكه‌م خودموختاری یان ئۆتۆنۆمی ناوچه‌ییه".
هاوپێچ له‌گه‌ڵ ناردنی نامه‌كه‌دا، كاربه‌ده‌ستێكی باڵێوزخانه ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ش ده‌گێڕێته‌وه: "موقه‌ده‌م داغستانی كه فه‌رمانده‌ی فه‌وجێكی سوپا‌و پۆلیس بووه‌و هه‌ریه‌كه‌یان (800) چه‌كدار بون له ئاكرێ، به مۆڵه‌ت گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌غدا، به‌ڵام یه‌كسه‌ر وه‌زیری به‌رگری ئاگاداری كرده‌وه بگه‌ڕێته‌وه، چونكه (150) كه‌سی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی (مه‌لا مسته‌فای بارزانی) ده‌یانه‌وێت په‌لاماری بنكه‌كانی پۆلیس بده‌ن".
هیوای ده‌وڵه‌تی كوردی
له بروسكه‌یه‌كدا كه مێژوه‌كه‌ی بۆ (6/4/1945) ده‌گه‌ڕێته‌وه، باڵێوزخانه داواكارییه‌كی شه‌ش سه‌رۆك عه‌شیره‌تی كوردانی ئێران‌و یاداشتێكی كۆمه‌ڵه‌ی هیوا ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌كات. ئه‌و كاربه‌ده‌سته‌ی باڵێوزخانه كه ئه‌م داواكارییانه‌ی بۆ واشنتۆن ناردوه، ده‌نووسێت: "كورده‌كان به‌ته‌مان ببنه خاوه‌ن ده‌وڵه‌تێكی كوردی به‌پێی هه‌لومه‌رجی لائیحه‌ی ئه‌تڵه‌سی، كه‌چی حكومه‌تی عێراق كه له‌لایه‌ن بریتانیه‌كانه‌وه یارمهتیو هاوكاری ده‌كرێن، له هه‌وڵی نه‌هێشتنی هه‌مو ئه‌گه‌رێكدایه بۆ ئۆتۆنۆمیی كورد. هه‌روه‌ها سه‌رۆك عه‌شیره‌ته كورده‌كان نوسیویانه: هیتله‌ر له په‌خشێكی رادیۆییدا وتویه‌تی كه نیازی قڕكردنی كورده، هه‌ر كاتێ گه‌یشته ئێران".
عێراقی باش‌و كوردستانی سه‌ربه‌خۆ
رۆبه‌رت مێمینگهر كه یه‌كێك بووه له كاربه‌ده‌ستانی باڵێوزخانه، گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ جی ئێچ تۆمپسن كاربه‌ده‌ستی به‌رپرسی به‌ریتانی له عێراق ئه‌نجامداوه، له (13/9/1945) ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكه‌ی ره‌وانه‌ی واشنتۆن كردوه، كه تیایدا ده‌ڵێت: "بریتانیای مه‌زن هیچ ده‌ست لهپشتدانو پارێزگارییه‌ك دابین ناكات بۆ كه‌مینه‌كان له‌م وڵاته‌داو پێی خۆشه هه‌مو ببنه عێراقیه‌كی باش. باڵێوزخانه‌ی بریتانیا مه‌لا مسته‌فای ئاگاداركرده‌وه كه به‌ته‌مای پشتگیری بریتانیا نه‌بێت".
به‌رپرسه بریتانیه‌كه له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی كوردییه‌وه، به رۆبه‌رتی راگه‌یاندوه: "كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ جێی گاڵته‌و پێكه‌نینه، گروپه كه‌مینه‌كان لێره ده‌بێت له‌و راستیه بگه‌ن كه ئه‌وان عێراقین‌و ناتوانن پشت به بریتانیا ببه‌ستن له پشتگیری یان پاراستنیاندا".
(300) هه‌زار دۆلار بۆ وه‌صی
هه‌ر له‌و گفتوگۆیه‌دا، تۆمپسن ئاشكرای كردووه (وهصیی عه‌بدولئیلا) له‌پێش گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا بڕی سه‌د هه‌زار دۆلار دراوه‌تێ، هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا ته‌واوی خهرجو مه‌سره‌فی له‌ئه‌ستۆ گرتوه، كه‌چی داوای (200) هه‌زار دۆلاری دیكه‌ی كردوه‌و تۆمپسن ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئهقڵو لۆجیكه، بۆیه ئه‌و بڕه پاره‌یه ئیزافیهم ره‌تكرده‌وه". كاربه‌ده‌سته ئهمریكیهكهش ده‌ڵێت: "تۆمپسن به‌ته‌واوی ئاگاداربوو له كڕینی ئه‌و خشڵ‌و زێڕه‌ی نرخی (225) هه‌زار دۆلار بو له‌لایه‌ن وهصیهوه، له بازاڕی كارتیر له نیویۆرك".
شیوعی‌و رزگاری: ئاشتی‌و خیانه‌ت
دوای ده‌سكه‌وتنی ژماره‌یه‌ك بڵاوكراوه‌و به‌یاننامه‌ی حیزبی شیوعی عێراق، باڵێوزخانه له (27/9/1945) به‌یاننامه‌یه‌كی شیوعیه‌كان ره‌وانه‌ی واشنتۆن ده‌كات كه تیایدا ئیدانه‌ی هێرشی حكومه‌تی عێراق به‌پاڵپشتی بریتانیا بۆ سه‌ر عه‌شیره‌تی بارزان‌و گونده‌كانی هاوسێیو ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنی كه‌سایه‌تیه كورده‌كان ده‌كات. هه‌ر له به‌یانه‌كه‌ی شیوعیدا هاتوه: "به‌كرێگیراوانی كورد چه‌شنی تۆفیق وههبیو مه‌عروف چیاوكو نوری باویلو كه‌سانی تر، داوا له كورده‌كان ده‌كه‌ن شه‌ڕی بارزانیه‌كان بكه‌ن".
له (22/1/1946) باڵێوزخانه یاداشتێكی حیزبی رزگاری ناردوه، هه‌رچه‌نده له‌ڕێگه‌ی سه‌رچاوه عێراقیه‌كان‌و هه‌واڵگری به‌ریتانیه‌وه هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی ئه‌م پارته ده‌ستنه‌كه‌وتووه، پارتی رزگاری له بهیاننامهكیاندا نوسیویانه: "میلله‌تی كورد توخمێكی زۆر سه‌ره‌كی ئاشتیه له‌م به‌شه گرنگ‌و ستراتیجیه‌ی جیهاندا، رزگاربوون‌و سه‌ربه‌خۆیشی پشت به مه‌ودایه‌كی گه‌وره‌ی ئاشتی ده‌به‌ستێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو وه‌ك ئه‌نجامیش له‌ته‌واوی دنیادا.
ده‌نگی راستی‌و سه‌ربه‌خۆیی
له (27/3/1947) كۆمه‌ڵه‌ی (ده‌نگی راستی كورد) نامیله‌كه‌یه‌ك بڵاودهكاتهوهو باڵێوزخانه وێنه‌یه‌كی ده‌نێریت بۆ وه‌زاره‌ت، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له‌باره‌ی داواكارییه‌كانی كورد ده‌ڵێن: "ئۆتۆنۆمیهك له‌ناو ده‌وڵه‌تی عێراقدا گونجاوترین دۆخه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردیی سه‌ربه‌خۆی ته‌واو دێنێته پێشه‌وه".
ئه‌م رێكخراوه ژماره‌یه‌ك داواكارییان ئاراسته‌ی ئهمریكاو وڵاتانی زلهێزی ئه‌و كاته كردوه، له خاڵی یه‌كه‌می داواكارییه‌كانیاندا ده‌ڵێن: "كه‌مینه‌كانیش ده‌بێت مافی ته‌واوی نوێنه‌رایه‌تیان هه‌بێت له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئۆتۆنۆمیدا.. زمانی كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانیش له‌و شوێنانه‌ی كه‌مینه‌ی غه‌یره كوردی تێدا نیشته‌جێه فه‌رمی دهبێتو له به‌رانبه‌ردا زمانی كوردی وه‌ك زمانی دوه‌م له قوتابخانه‌كانیاندا ده‌خوێنرێت".
پارله‌مانتاره كورده‌كان خه‌وتبون
له (23/1/1947) باڵێوزخانه به‌یاننامه‌یه‌كی حیزبی سوپای دیموكراتی كورد ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌كات، ئه‌م پارته باس له‌وه‌ده‌كات ئه‌وانه‌ی وه‌كو نوێنه‌ری كورد له پارله‌مانی عێراق نوێنه‌رایه‌تی كورد ناكه‌ن، بۆ به‌ڵگاندنی وته‌كانیشیان ئه‌م به‌سه‌رهاته‌یان نوسیوه: "له مشتومڕێكی ناو پارله‌ماندا نوێنه‌ره كورده‌كان خه‌ویان لێكهوتبوو، به‌ڵام كاتێك پڕۆژه‌ی یاسایه‌ك كه‌وته ده‌نگدانه‌وه له‌پڕ له خه‌و راپهڕینو ده‌ستیان به‌رزكرده‌وه بۆ په‌سه‌ندكردنی یاساكه، بێئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ناوه‌كه‌شی بزانن".
ئه‌م پارته قایمقامی ئه‌وكاتی رانیه عه‌بدولباقی نوری به "سیخوڕ‌و به‌كرێگرته"ی حكومه‌تی عێراق ناوده‌بات، پاشان ده‌ڵێن: "حكومه‌تی عێراق نوری ناردوه بۆ ئه‌وه‌ی له گوندی لیوهتانی ناو خاكی ئێران‌دا چاوی به سه‌رۆك هۆزه كورده‌كان بكه‌وێت، تاوه‌كو به‌ناوی حكومه‌تی عێراقه‌وه هانیان بدات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵكوتنه سه‌ر بنكه‌و باره‌گای كۆماری مهاباد".
ئاشورییهكانو ده‌وڵه‌تی كوردی
له (11/4/1945)، (واڵته‌ر ده‌بلیو بیرگ) یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستانی باڵێوزخانه‌ی ئه‌مریكا، داواكاری سه‌ركرده ئاشورییه‌كانی عێراق ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌كات، كه تیایدا ئاشورییه‌كان داوایان كردوه دۆزه‌كه‌یان بدرێته نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان. بیرگ ده‌نوسێت: "رق‌و كینه‌یه‌كی قوڵ‌و بێمتمانه‌یی له‌نێوان ئاشورییهكانو موسڵمانه عه‌ره‌به عێراقیه‌كاندا هه‌یه. زۆرینه‌ی ئاشورییه‌كانی عێراق ده‌خوازن كۆچ بكه‌ن بۆ وڵاته مه‌سیحیه‌كان. له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و راستیه‌ی كه كورده‌كان له‌ئێستادا كار بۆ حاڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ن، هه‌ندێك قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئاشورییه عێراقیه‌كان بخرێنه سه‌ر ده‌وڵه‌تێكی نوێی كوردی سه‌ربه‌خۆ".