پرۆژەی پلانی نیشتمانی لەبڕیاری ١٣٢٥دا

نه‌وزاد ساڵح
شاره‌زای بوارى هه‌ڵبژاردن

وەک یەکێک لەئامرازەکانی هۆشیارکردنەوەی میدیایی ڕێکخراوی ئەزموون بەهاوکاری ڕێکخراوی ئاسوودە بایەخێکی باشیان داوە بەیەکێک لە بڕیارە گرنگەکانی ئەنجومەنی ئاسایش کەگرنگیەکی گەورەی هەیە بۆ ژنان و منداڵان ودەستەبەرکردنی ئاشتی کەئەویش بڕیاری (١٣٢٥) ی ئەنجومەنی ئاسایشەکە لە ٣١/ تشرینی یەکەمی سالی٢٠٠٠ دادەرکراوە لەسەرژنان و ئاشتی کەگوزارشتی تەواودەکات لە بەشداری ژنان لەپرۆسەی سیاسی وسەرجەم ئاستەکان و دروستکردنی بڕیاردا، هەڵبەتە لەدەستوری عێراقیشدا لە مادەی (١٤) دا جەخت کراوەتەوە لەسەر یەکسانی ژن و پیاو لەبەردەم یاساداو بێ جیاکاری ڕەگەزی، هەروەها لەماددەی (٢٠) یشدا بەهەمان شێوە هاتوە:- لەسەر هاوڵاتیانی ژن و پیاومافی بەشداری سیاسیان هەیە .

ئەنجومەنی ئاسایش لەکۆبوونەوەی (٤٢١٣)دالە٣١ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٠دالەسەر ئەو پێشێلکاریانەی کە دەرهەق بەمافی ژنان دەکرێت لە کاتی شەڕوئاشوبدا ئەم پرۆژەیان ئامادەکردکەخۆی لە بڕیاری (١٣٢٥) دابینیەوە کە ئامانج لە دەرکردنی ئەم بڕیارەش ئەم  خاڵانەی خوارەوەبوو .

 ا- زیادکردنی بەشداری ژنان لەپاراستنی ئاشتیدا.

ب- چارەسەری کێشەکانیان لەسەر هەموو ئاستەکان.

ج- یەکخستنی ڕوانگەی ژنان لە پرسەکانی ئاشتیدا.

د- ڕووبەرووبونەوە لەگەڵ ململانێکاندا کە بەرۆکی ژنان دەگرێت.

ها- پاراستنی ژنان لەسەرگێچەڵ پێکردن ودەستدرێژی سێکسی و قەدەغەکردنی.

پلان و بەرنامەکەو جێ بەجێکردنی
---------------------------------------

ئەم پلان وبەرنامەیەی ئەنجومەنی ئاسایشی لە چەندین پرۆژەی ستراتیجی بۆ دەستەبەر کردنی مافی ژنان وروژاندنێکی باشە لەنێوخۆو هەرێمایەتی و لەسەر ئاستی دەرەوەش پشتگیری وهەماهەنگی  وتێگەیشتنێکی باشی بۆسازاوە ،ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەم پلانە ستراتیجیەدا بەرزدەبینرێت لەسەر هۆشیارکردنەوەی ژنان لەپاراستنی مافەکانیان و بەشداری پێکردنیان لەئاستە جیاجیاکاندا.

ئەمە کە یەکەمین بڕیارە لەسەر ئاستی جیهان کە ئەنجومەنی ئاسایش دەریکردوەو ئامانج لێی پەیوەستکردنی ئەزموونی ژنانە بە ململانێی سەربازیەکانەوەو پاراستنی ئاشتی تیایدا، نەتەوە یەکگرتوەکان جەخت لەسەر دووبنەما دەکاتەوە لە دەرچواندنی ئەم بریارە دا.

ا- قەڵاچۆکردنی گێچەڵی سێکسی لە کاتی ململانێی سەربازیدا.

ب- بەشداری پێکردنی زیاتری ژنان لە دامەزراوە سیاسیەکان وپرسی ئاشتیدا.

پرۆژە پلانی نیشتیمانی ١٣٢٥ لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایش و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە چەندین ئاستی جیاوازو دامەزراوە مەدەنیەکاندا لەسەر چۆنیەتی پاراستنی ژنان و بەشداریان لە بڕیاردان وڕۆڵ پێیان کاریان کردوە ئەمەش لە پێناو جێ بەجی کردنی ئەم پلانەدا کە لە ساڵی ٢٠١٦ دا ٦٣ وڵات ئەم پلانەیان پەسەند کردوە کە ئەم هەوڵەش لە پێناوی دەستەبەرکردنی مافی ژناندایە لەچوارچیوەی ئەم پلانەدا کەداواکراوە بڕیاری (١٣٢٥) جێ بەجێ بکرێت بەدژایەتی توندوتیژی  کە لە ئێستاشدا لە ٢٧وڵاتی ئەوروپاو ١٩ وڵات لە ئەفریقاوچەندین وڵاتی عەرەبی ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکەن وە %٣٢ ی وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتوەکان پلانی نیشتیمانیان جێبەجێکردوە،هەروەها هەماهەنگی وپەیوەندیەکی باش لەسەرجێ بەجێکردنی ئەم پرۆژەیە لەنێوان حکومەتی فیدراڵ وهەرێمی کوردستانیشداهەیە، هەرلەسەر چۆنیەتی ناساندن وڕوونکردنەوەی ئامانجی ئەم پرۆژەیەکە ڕێکخراوی ئەزموون بەهاوکاری ڕێکخراوی ئاسوودە وبەپاڵپشتی مادی ئاژانسی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆکاروباری خانمان ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢٠/٩/٢٩ ، ٢٠٢٠/١٠/٢١ لەهۆڵی ئوتێل ڕامادا لەشاری سلێمانی دوو ۆرک شۆپی لەسەر ئەم بابەتەئەنجامداوە بۆ٢٥بەشداربوولەچالاکوان وئەندامانی ڕێکخراوەکان و میدیاکاران وئەندامانی پارتەکان کەسوودێکی باشیان لەتێگەیشتن لەم بڕیارەبینیوە، لەکۆتاییدا سوپاس بۆخاتوکوێستان ڕێکخەروئامادەکاری ئەم دوو وۆرک شۆپە، هەروەها سوپاس بۆ ڕاهێنەری بەتوانا (هەڵشۆعبدالفتاح)کەئەرکی ووتنەوەی هەردوووانەی وۆرک شۆپەکانی لەئەستۆگرت.

ئەم وتارە دید و بۆچونی تایبەتی نووسەرەکەیەتی

PM:07:45:25/10/2020



ئه‌م بابه‌ته 514 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌