لە زورێک لە کومەڵگاکاندا کلتوری سەردەمیانەی دەسەڵاتداری و بەرێوەبردنە و، ئامرازی موراڵی بەهێزی لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی گرفتەکانە، سەرەرای ئەوەی لە پروسەیەکی لێوان لێوی ململانێی مێژووییدا وەبەر هاتووە، بەڵام لەم سەردەمەدا بەگشتی و بە تایبەتی لە کومەڵگا ژێردەستەکاندا، لە سەر دەستی گروپگەلێکی داشوراو لەهەر پاپەندبونێکی ( نیشتیمانی- نەتەوەیی) و بەرهەمهێنەری هزری عەوامگەری شلەژاو دووچاری شکستبووە، لە دەرەنجامدا چی وەک چەمک یان ناوەروک ڕووبەڕوی ئاستەنگی بونیادی بوتەوە، بەڵکو تا ئەوڕاددەیە بنەما بنچینییەکانی کومەڵگا بنکوڵکردووە، بە واتەیەکی دیکە:
وەک پەرچەکردارێکی سەرەرووی ناهوشیار لە ئاستی هەندێ دیاردەی بەرهەمهاتوی سەردەمی جیهانگیری خوسەپێن نەخاسمە (گەندەڵی، بێکاری و چاولێکەری )، دیموکراسی بێزراوکراوە، وەنەبێ بزاوتە عەوامگەرەکان هەڵگری بیری نوێی و خاوەن تواناو ئەجێندای گورانکاری بن بە هوکاری هەژارییانەوە تا سنوری نەبوون لە ڕووی رووشنبیری و پرینسیپە کومەڵایەتییەکانەوە، بەڵکو تەنها لە کەشێکی ئاڵوزو نائارامدا دەخولێنەوەو، لە ئاستی هەمو پیروزییەکاندا بێرێزی دەنوێنن، بویە وا پێویست دەکات چەمکی دیموکراسی لە رەهەندە مەعرەفی و پراکتیکییەکەیدا،لە پروسەیەکی شیکاری زانستیدا سەر لە نوێ دابرێژ رێتەوە، بو ئەوەی رێگری بکات لە شێواندنی (خوی) و دەرهاوێشتە سیاسی،کومەڵایەتی و ئابورییەکانی بزاوتە عەوامگەری چەواشەکار.