شەقامی ئەمریکی چۆن دەڕوانێتە بەشداری وکشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لەسوریا؟

دكتۆر زه‌رده‌شت بابان
ڕاوێژكاری فه‌رمی حیزبی كۆماری ئه‌مریكا- سان فرانسیسكۆ
شەقامی ئەمریکی چۆن دەڕوانێتە بەشداری وکشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لەسوریا؟ ئایا لەچاوی ئەمریکییەکانەوە، ئامانجی تێکشکاندنی داعش گۆڕا بۆ شەڕی ئێران و گۆڕینی ڕژێمەکەیان لەدیمەشق؟.

دەرچونی  ئەمریکییەکان لەسوریا بارودۆخێکە کە سەری لە ھەمووان تێکداوە، پێمان وتراوە کەبوونی ئەمریکا لەسوریا پێویستە بۆ پاراستنی کوردەکانی ڕۆژئاوا. ئەمریکییەکان کە گومانیان ھەیە لەجوڵە و کاری سورییەکان، پێیان وتراوە کە ئێمە ھێشتا شەڕی داعش دەکەین لەوێ و ھەر ھەلێک بۆ گۆڕینی ڕژێم لە دیمەشق ماوەیەکی زۆرە وازی لێھێنراوە.

ئەوە وتراوە کە پاڵپشتەکانی ڕژێمی ئەسەد "ڕوسیا  و ئێران"ن، ھیچ کامیان بەرژەوەندیان لەگەڵ شەڕی داعشدا نییە. زۆرباشە، دواتر وڵاتە یەکگرتووەکان بە تەنھا شەڕی داعش دەکەن، خەونی گۆڕینی ڕژێم لە دیمەشق ڕاوەستا. بەڵام کاتێک "دۆناڵد ترامپ" بڕیای کشانەوەی دەرکرد، تاوانبارکرا بەوەی کە "سەرکەوتنی ڕەخساندووە بۆ ئێرانییەکان" یاخود دیاری بەخشیوە بە "ڤێلادمێر پوتین". 

بەمانایەکی دیکە، ئەگەر گومانت ھەبوو لەئەرکەکان، پێت وتراوە کەدەستتێوەردانی ئەمریکا لەئێستادا، تەنھا سنوردارکراوە بەجەنگی دوژمنێک کەداعشە. ھەروەھا ھاوکاریکردنی یەک دۆست لەناوچەیەکی سەقامگیر. ئەگەر تۆ پەرۆشی ئەمریکییەکان بووی لەسوریا، پێت وتراوە کشانەوەی "ترامپ" ھاوتای کشانەوەی گشتییە کە ڕووبەڕووی ھەموو بەربەرەکانی زانستی سیاسەتی سەر زەویە. چونکە ئەم ھێزە بچوکە کە ٢٠٠٠ سەربازی ئەمریکییە، بابەتێکی تایبەتی چەند ناوچەیەکە لە باکوری سوریا. 

ڕێگایەک ھەیە بۆ چارەسەری ئەم ململانێیانە،  میشن کریپ  "Mission creep”دەستەواژەیەکی ستراتیژییە کە بەکاردەھێنرێت بۆ گواستنەوەی بابەتی سەربازی"زیاتر مەبەست لەو دەستەواژەیە ئەو کاتەیە کە وڵاتێک بۆ مەبەستێکی سەربازی دەچێتە شوێنێک، بەڵام کاتێک دەچێتە شوێنەکە سەیر دەکات بەو جۆرە نییە کە ئەو دەیەوێت" ئەمە تەنیا لەسیاسەتی سەربازی ئەمریکادا بەکاردەھێنرێت. 

دەبێ پێناسەیەکى بابەتییانەی ئەرکەکان بکەین، بەم جۆرە دەزانین چ کاتێک سەرکەوتن و کشانەوە ڕادەگەیەنرێت. بەڵام ئەرکی ئەمریکییەکان لە سوریا خۆی بۆخۆی ئەرکی "میشن کریپ"ه‌. ئێمە دەستمان کرد بە ناردنی پیاوەکانمان و پارەمان نارد بۆ سوریا لەساڵی ٢٠١٢ ەوە، ساڵێک پێش ئەوەی کۆنگرێس مشتومڕی لە بارەوە بکات، لەو کاتەوە ئێمە چاوەرێی بەڵگەی نوێ و شتی نوێین بکرێت لەم بارەوەیەوە.
 
من ئەوەم بیردەکەوێتەوە کە شەڕەکە لە بنەڕەتدا لەگەڵ داعش نەبوو، یاخود لەپشت کوردەکانەوە. پێمان وترا کە سورییەکان بارودۆخێکیان گونجاندووە کە لەگەڵ خەڵکی لەھەموو دۆخێکدا شیاوە، جەنگێکی خوێناوی نێوخۆیی لە دژی حکومەتەکەیان، ھەروەھا کاری ئێمە بریتی بوو لەچەکدارکردن و مەشق پێکردنی ئەوان.
 
دواتر داعش وەک دوژمنێکی دیکەی "بەششار ئەلئەسەد" لە خۆرئاوای سوریا و عێڕاق دەردەکەوت، بۆ ماوەیەک بڕیادەرەکانمان و سیاسییەکانمان بە درۆ وایان بڕواکرد کە کۆتایی داعش پێویستی بەکۆتایی ھێنانی "ئەسەد"ە. ئەوان بیردۆزەکانیان تێکەڵ کرد لە بارەی ھەماھەنگی و ھاوکاری ھێزەکانەوە. 

سوپای سوریای ئازاد بەرھەڵستی کرد لەوەی کە ببێتە ھێزی سەرەکی لە گۆڕانکارییەکاندا، ھەروەھا ئەمە پێشنیارێکی خێڕای باوەرپێنەکراوی شیکراوە بوو، به‌ڵام کەمتر بڕیارێکی تاقیکراوە بوو، بۆ ڕاکێشانی وەبەرھێنە بیانییەکان. 

ئەو کاتەی داعش دەستیکرد بە سەربڕینی ئەمریکییەکان، ھێرشی ھاوبەشی تیرۆریستییانى لەسەرجەم ئەورووپادا ئەنجامدا، ئەمریکییەکان کاری سەرەکییان بوو بەڕوخان و لەناوبردنیان. زیاتر دەستیان وەردایە کاری سوریا، لەبەرئەمە بۆ یەکەمجار بوو، بەبۆچوونی شەقامی ئەمریکییەکان.

دەسەڵاتی یاسایی درا بۆ بەکارھێنانی ھێزی سەربازی لە ساڵی ٢٠٠١. کێشەی سەرەکی سیاسییە توندڕەوەکان - ئەو سیاسییانەی کە شەڕکردنیان پێ باشترین بژاردەیە هەروەها بنیاتنانی سیاسەتی دەرەوە لەسەر ڕای گشتییە - بریتی بوو لە بەرەنگاری سوننە دەمارگیرەکان، کاتێک کێشەکە سەریھەڵدا، ئەوان دەیانویست ڕووبەڕووی ھەردوو حکومەتی شیعەی دیمەشق و تاران ببنەوە. 

ھەموو شەش مانگ جارێک "پلانێکی نوێ" لە مانەوەی ئەمریکییەکان لە سوریا پێشکەش بە ئەرگومێنتی گشتی دەکرێت، ھەموو ئەم پلانە نوێیانە ھاوشێوەی ئەوەی ساڵی ٢٠١٢ یە، بەزاندنی داعش، بەڵام دواتر بەجۆرێک لەجۆرەکان بوو به‌ھەڵگەڕانەوەی ئەسەد و لێدانی ئێران. لەساڵی ٢٠١٥ بەشێک لە بەرپرسانی واشنتۆن پێشنیاری ناردنی ٤٠ بۆ ٥٠ ھەزار سەربازی ئەمریکییان کرد بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام لەسوریا. ناتۆ و ھاوپەیمانەکانی، بۆشاییەکانی دیکە پڕ دەکەنەوە. وڵاتە یەکگرتووەکان لە ئەرزی واقیعدا ڕاستییەک بنیات دەنێت کە ئەسەد ناچار ببێت دەسەڵات بەجێبھێڵێت.

"رێکس تیلەرسۆن" وەزیری پێشووی دەرەوە، پلانێکی خستەڕوو لە ساڵی ڕابردوودا، پلانەکەی تیلەرسۆن " کۆتایی پێنج دەوڵەتی سەرەکی" بریتی بوو لە: کەمکردنەوی ھەژموونی ئێران لە سوریا، ڕەخساندنی بارودۆخێک بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکان، دڵنیابوونەوە لەوەی کەسوریا چەکی کۆمەڵ کوژی نییە، لابردنی ئەسەد لە دەسەڵات، هەروەها ڕێگەنەدان بە دووبارە سەرھەڵدانەوەی داعش و ئەلقائیدە" بوو. بەڵێنی ئەوەی دا کە ھەموو ئەم کارانە بە بەشداری کەمترین سەرباز ئەنجام دەدات.

لە ڕاستیدا، بەشێک لە ئاوارەکان گەڕاونەتەوە بۆ سوریا، ھەرچەندە ناوچەکانیان لەلایەن "بەششار ئەلئەسەد"ەوە داگیرکراوە، گۆڕانکاری زۆر لە ناوچەی کێشەکان ڕوویانداوە، لەبەرئەوەی داعش لە بۆشایی دەسەڵاتی ڕۆژئاوای سوریا و ڕۆژھەڵاتی عێڕاق سەریھەڵدا، ئەمە وادەردەکەوێت کە بەھێزکردنی دەسەڵاتی حکومەت ئەو ڕێگایەیە بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتی ناوخۆیی داعش زیاتر لەوەی بەردەوام بن لە جەنگێک لەگەڵ ئەکتەرە نادەوڵەتییەکان. 

جیاوازی نێوان ئەرکی گشتی لە تێکشکاندنی داعش و ئەرکی بەشداربوونی واشنتۆن لە ویستی دەرکردنی ئەسەد و لێدانی ئێران، ھەموو ئەم ڕێگایانە بەرەوپێش چوون تا ئەوکاتەی سەرۆک "دۆناڵد ترامپ" سیاسەتی خۆیی ڕاگەیاند. ئەمە لەبەرئەوە بوو کە ئەرگومێنتەکانی مانەوە لەسوریا لە ئێستادا گڕوتینیان لەدەستداوە، بەوەی کە داعش کۆتایی ھاتووە. 

لەدەرئەنجامدا، بەشێک لە خەلکی ئەمریکا وەکو خۆم، ھەندێک لە ھاوڕێکانم، دەمانەوێت ھێزەکان بمێننەوە و نکوڵی کردن لەبوونی داعش سەلامەتی بەرجەستە ناکات، ھەندێک لەوانیش دەیانەوێت بمێننەوە، چونکە ھەلی زیاتریان پێدەدات بۆ کەیسەکەیان لە گۆرینی ڕژێم و دژی چالاکی سەربازی ئێرانییەکان، ھەروەھا زۆربەی ئەمریکییەکان وا تێدەفکرن کە ئەرکی ئەمریکییەکان لەسوریا بریتی بووە لە میشن کریپ. 


AM:11:27:29/12/2018



ئه‌م بابه‌ته 469 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

وتارەکانی تری نوسەر