گرنگی بیری ناسیۆنالیستی لەم قۆناغەدا

ڕاژان عەبدولڕەحمان پیرۆ
نوسەر و روشنبیر

گرنگی بیری ناسیونالیستی بۆ کورد لە قۆناغی ئەمڕۆدا بۆ هەنگاونان بەرەو سەرخستنی دۆزی ڕەوای نەتەوەییمان

 ئێمە وەک هەرێمی کوردستان پێویستیمان بە بیری ناسیونالیستی هەیە بۆ یەکدەنگی و یەک هەڵوێستی لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخستنەوەی نێوماڵی کوردی لەم قۆناغەدا زیاتر لە هەر قۆناغێکی دیکە، ئینجا بە یەکەوە هەوڵی بە نێونەتەوەیی کردنی دۆزە ڕەواکەمان بدەین، واتە بەرەو ئێنتەرناسیۆنالیست کردن بە سەنگێکی بەهێزەوە هەنگاو بهاوێژین. لە ئەنجامدا گەیشتن بە وێستگەی کۆتایی ئاسانتر دەبێت.

ئینجا بە هۆی فرەڕەنگی وڵاتەکەمان دەسەڵاتێکی دامەزراوەیی بونیات بنێیین، کە تێیدا کەلتوری دیموکراسی ڕەنگ بداتەوە لە ژێر سێبەری سەروەری یاسا. 

بۆ یٔەوەی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بێتە یٔاراوە و یٔینتیمای نیشتیمانی لای گشت پێکهاتە نەتەوەیی، یٔایینی، زمان بەهێز ببێت، هەموان بە یەکەوە هەست بە بەرپرسیاریەتی نیشتنمانی بکەن پێش هەر شتێکی تر.

پێگە و سەنگی بەهێزی هەر وڵاتێک لە سەر ئاستی دەرەکی و ناخۆیی دا گرێدراوە بە جێگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی. کاتێک هاونیشتیمانیان هەست بە بونی خۆیان بکەن بێ گومان وەلایان بۆ گەل و نیشتیمانەکەیان بەهێز دەبێت و خۆیان بە خاوەنی وڵاتەکەیان دەزانن. 

لە کوتایی دا دەڵێین: بۆ قۆناغی ئێستا لە غیابی سەربەخۆییدا بیری ناسیۆنالیستی بۆ کورد پێویستیەکی حاشا هەڵنەگرە، یەکڕیزی و تەبایی هوکارێکی بەهێزە بۆ ئاراستە کردنی مەسەلەی نەتەوایەتیمان لە سەر ئاستی ئێنتەرناسیۆنالیستی دا. لە دواجار دا بونیاتنانی گەل و نیشتیمانێکی بەهێز بەجێگیر کردنی کەلتوری دیموکراسی بۆ کوردستانێکی فرە چەشن دەبێتە زەرورەتێکی حەتمی.


ئەم وتارە دەربڕ لە ڕای نوسەر دەکات

PM:08:33:11/12/2020



ئه‌م بابه‌ته 412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌