گەلی هۆنزان

ڕێباز شارباژێڕی
نوسەر و چاودێری سیاسی

گەلێک دوور لە زۆر نەخۆشی، تەمەنێکی درێژ و جەستەیەکی بەهێز.

ئەم گەلە دەکەونە دۆڵی (خالید) لەنزیک چیای (کاراکۆرام) لەباکوری پاکستان. مێژووی ئەم گەلە ڕووننیە بەڵام هەندێک سەرچاوەی مێژوویی باس لەوە دەکەن لەسەدەی چوارەم چوونەتە پاکستان، هەندێکیتریش دەڵێن لەگەڵ مەغۆلەکان چوونەتە ئەوناوچەیە لەسەردەمی جەنگیز خان.

دانیشتوانی ئەم گەلە ژمارەیان(۱۰۰)هەزارکەسە دەبێت ،تەمەنی زۆرینەی گەلی هۆنزا لە(۱۰۰-۱٤۰)ساڵ دەبێت، ژنانی ئەم گەلە تاتەمەنی(٦۰-۷۰)ساڵی توانای منداڵ بونیان هەیە.

گەلی هۆنزا بەتەندروسترین مرۆڤەکانی سەرزەوی ناسراون، یەکێک لەسەرسوڕهێنەرەکانی تری ئەم گەلە ئەوەیە هەمیشە بەئاوی سارد خۆیان دەشۆن.
گەلی هۆنزا توشی چەند نەخۆشیەک نابن، پڕۆفیسۆرێکی بەریتانیا بەناوی (ماکریزۆن) لیستی ئەونەخۆشیانەی لەناو ئەم گەلەدانیە ئاشکراکردووە وەک( نەخۆشی کۆلۆن، سەرئێشە، نەخۆشی ژێرپەنجە،برینی گەدە، خەمۆکی، دڵەڕاوکێ،هەوکردنی ڕیخۆڵە، پەتای وەرزی زستانە) ئەوپزیشکە هۆکاری نەخۆش نەکەوتنی ئەم گەلەی بۆڤیتامین(B17) دەگێڕێتەوە لەناوقەیسیدا.
یەکێکی ترلەجیاوازیەکانی ئەم گەلە ئەوەیە پێکەنین لە ڕووخساریان ون نابێت و خۆشی شادی بەردەوام لەناویاندایە، ئەم گەلەڕوخساریان وەک شێوەی تەمەنی ڕاستەقینەیان دەرناکەون هەموویان منداڵتر دەردەکەون لەتەمەنی خۆیان.
خواردنی سەرەکی ئەم گەلە(قەیسی وشککراوە)بەشێوەیەکی یەکجار زۆر پشتی پێدەبەستن لەگەڵ چەندین خواردنی تر وەک (شیر و هێلکەوپەنیر) لەگەڵ (پاقلەمەنیەکان، گەنم وجۆ، چەرەسات) هەروەها سەوزە و میوە(هەرمێ، قەیس، قۆخ) وەژمارەیەکی کەمیان گۆشت دەخۆن وساڵانە تەنها دووجار گۆشت دەخۆن، هەربۆیە بەهۆزێکی ڕووەکخۆر ناودەبرێن ،ئەم گەلە دوورن لەخواردنی شەکر، تەنها ئەو بڕە شەکرە بەکاردێنن کەلەناو میوەکاندا هەیە، ڕێژەیەکی مام ناوەند خوێ بەکاردێنن.
گەلی هۆنزا موسڵمانن ولەساڵێکدا (۲-٤)مانگ بەڕۆژوو دەبن .
ڕۆژانە(۱٥-۲۰)کیلۆمەتر بەپێ دەبڕن.
بەهۆی ئەوەی ناوچەکەیان دەکەوێتە شوێنێکی ساردو تەواوسروشتی ئاو وهەوایەکی تەواو پاکژیان هەیە زانایان پێیان وایە ئەمەش هۆکارێکی دیکەیە بۆ زۆری ژیانی گەلی هۆنزا

نووسینی/ڕێباز شارباژێڕی


ئەم وتارە دەربڕ لە ڕای نوسەر دەکات

PM:03:42:19/01/2021



ئه‌م بابه‌ته 195 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

وتارەکانی تری نوسەر